به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له شاری هه‌ولێر ئاگرێك له‌دوو كۆگای هۆم ئیستانبول و چه‌ند كۆگایه‌كی دیكه له پشت فامیلی مۆڵی كه‌وته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر، عەمید شوان عەبدولقادر راگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ گەیشتین بە شوێنی رووداوەکە و تیمەکانمان لە پێنج لایەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان و بە هۆی ئەوەی سەر کۆگاکان جەمەلۆنی تیادا بەکارهاتووە، نەتوانرا فڕۆکەی بەرگریی شارستانی بەکاربهێنین، بەڵام سەرجەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەشداربوون و لە کۆنترۆڵکردن خۆشبه‌ختانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراو و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی تووشی هه‌ناسه تووندی بووه.
پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: زۆربەی کۆگاکان تایبەتن بە کەلوپەلی ناوماڵ و ژمارەیەک کۆگا بە تەواوەتی سوتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.