Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 17:09

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ که‌سوکاری خوالێیخۆشبێت "ئیبراهیم خه‌یات" ده‌کات

ئیبراهیم خه‌یات، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عێراق بوو
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری ئیبراهیم خه‌یات، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عێراق ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم خه‌یات، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عێراقمان پێگه‌یشت، سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی عێراق ده‌كه‌م و خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات".

ئیبراهیم خه‌یات، رۆژی 28ی ئابی 2019، له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – ئاكرێ گیانی له‌ده‌ستدا و دوو شاعیری دیكه‌ش برینداربوون.

ئیبراهیم خەیات سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق، له‌ ساڵی 1960 له‌دایكبووه‌ و بە رەچەڵەك کوردە، خاوەن چەند بەرهەمێکی ئەدەبییە و بەناوبانگترینیان (کۆماری  پرته‌قاڵ)ـە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.