بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: بەتۆمەتی فێڵكردن لەهاووڵاتیان كە گوایە زەوییان بۆ وەردەگرن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه، به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له ھاووڵاتیان كه گوایه زه‌وییان بۆ وه‌رده‌گرن، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: ھاوڵاتییه‌ك سكاڵای له‌سه‌ر ژنێك تۆمار كرد كه گوایه ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵا كار ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕی ھه‌زار دۆلاردا به‌ڵێنی وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی پێداوه، به‌ڵام فێڵی لێكردووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكرد و زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباران كۆكرایه‌وه.
ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ وە لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردو زانیاری لەسەر تۆمەتباران كۆكرایەوە، توانرا تۆمەتبار (د، ع، ص) دەستگیربكرێت، كە ژنە لەكاتی وەرگرتنی وتەكانیدا دانی بەوەدانا، كە تۆمەتبارێكی دیكەی لەگەڵدایە بەناوی (ش، ج، ح)، توانرا ئەویش دەستگیر بكرێت.
پۆلیس راشیگه‌یاند: لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.