Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 23:34

لە 8 مانگی ئەمساڵ 240 دۆسیەی تایبەت بە مادەی هۆشبەر لە ئیدارەی راپەرین تۆمارکراوە

لەكۆی دۆسیەكان 127 تۆمەتباریان دۆسیەكانیان یەكلا نەكراوتەوە
کوردستان TV
#7
100%


بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین ئاماری هەشت مانگی كاروچالاكییەكانی سنووری ئیدارەی راپەرینی راگەیاند.

محەمەد فازڵ وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لەهەشت مانگی ئەمساڵدا 240 دۆسیەی تایبەت بە مادەی هۆشبەر لە سنوری ئیدارەی راپەرین تۆماركراوەو بەشێوەیەكی گشتی لەكۆی دۆسیەكان 127 تۆمەتباریان دۆسیەكانیان یەكلا نەكراوتەوەو راگیراون.

وتەبێژی ئاسایشی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا، چوار لەو هاووڵاتییانەی كە بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون لەرەگەزی مێن و چوار هاووڵاتی دیكەشیان دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بوون و لە ئیدارەی راپەرین دەستگیر كراون.

لە بارەی رۆتین و گەندەڵی له‌ دامودەزگا حکومیەکاندا، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد لە هەشت مانگی رابردوو 218 نوسراویان ئاڕاستەی دامودەزگا حکومییەکان كردووه‌ لەبارەی ئاگاداری لە بابەتی نەهێشتنی گەندەڵی و رۆتین.

محه‌مه‌د فازڵ گوتیشی: 11 کەس لەسەر ساغ کردنەوەی دراوی ساختە ده‌ستگیركراوون و دەستیش به‌سه‌ر 5 ئۆتۆمبێلی دزیاری گیراوه‌ و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.