به پێى میدیاكانى عێراق، له چه‌ند شه‌قامێكى شارى به‌غدا چه‌ندین تابلۆ به دروشمى مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه وه‌ك هاوشیوه‌ى وڵاتى كۆمارى ئیسلامى ئێران.
له نێو تابلۆكاندا وێنه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى تێدایه و دروشمى تره‌مپى تاونبار، كه‌سایه‌تى چاوبرسێ و به ته‌ماع و تره‌مپى خوێناوى نووسراوه له ژیریشدا مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا نووسراوه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له شهقامهكانى به‌غدا دواى بۆردومانه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر جبه‌خانه و سه‌ربازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دێت له عێراق، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمى ئاشكراى نه‌كردووه، كه له‌پشت ئه‌و كاره‌وه بێت، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن میلیشیاكانى نزیك له ئێران به‌و كاره هه‌ستابن.
هاوكات ئه‌سیل نوجێفى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ئه‌لقه‌رار و پاریزگارى پێشووى موسڵ رۆژى پێنجشه‌ممه 29ى ئابى 2019، رایگه‌یاندووه ئه‌و تابلۆیانه‌ى به دروشم له دژى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بهرزكراوهنهتهوه بێ توانایى حكومه‌تى عێراق نیشانده‌دات له كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ى له ئێرانه‌وه نزیكن.
به وته‌ى نوجێفى بێت ئه‌و كردارانه كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى لیوه هه‌ڵ دێت و ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌ى له پشت ئه‌و كارانه‌وه‌ن و نزیكن له ئیران ده‌یانه‌وێت وڵات بكه‌نه گۆڕه‌پانى گرژییه‌كان به سوودى ئێران.
تا ئێستا حكومه‌تى عێراق و شاره‌وانى به‌غدا هیچ روونكردنهوهیهكییان له‌وباره‌وه نه‌داوه، ئه‌و تابلۆیانه‌یان لانه‌بردووه.
جێى ئاماژه پێدانه پێشتریش له ساڵانى رابردوو، له‌كاتى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان به‌غدا و ریاز، چه‌ندین تابلۆى دژ به سعوودیه له به‌شێك له شهقامهكانى به‌غداى پایته‌ختى عێراق و چه‌ند پارێزگاریهكى دیكه دانرابوو.



ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.