Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 16:09

ژنێک و کچێک له‌لایه‌ن که‌سانى نزیکی خۆیانه‌وه‌ کوژران

یه‌كێكیان له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌
کوردستان TV
100%

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی سنە و خوڕەمئاوا لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون.

 ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ژنێک و دوو منداڵەکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری خوڕەمئاوا لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراون.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ناسنامەی ئەو ژنەی کە کوژراوە ”مانیا دەریکوەند“ ڕاگەیەندراوە. هەروەها دوو منداڵەکەشی بە ناوەکانی ”سەید زەحا و سەید ڕەزا موسەوی“ کوژراون.

هاوژینی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ڕایگەیاندووە کە ژن و منداڵەکەم بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوشتووە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ ده‌شڵێت ،  ژنێکی تەمەن 53 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سەحەر ڕوستەمی“ لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە و لە ناو پارکینگی ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و دواتر بکوژەکان تەرمەکیان خستووەتە ناو بەنداوی قشڵاخەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ کە ئەو ژنە لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیەوە و بە مەبەستی دزینی زێڕەکانی کوژراوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.