وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی كازم ساهر بڵاوكرایه‌وه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌ی عومه‌ر له مه‌غریب.
دوێنێ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی كازم ساهر، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌ی عومه‌ر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی دایه‌وه.
عومه‌ر ساهر له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌غربی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا به‌ناوی نورا دهخش- پزیشك كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی مه‌غریبه. به‌پێی زانیارییه‌كان، گرتنی وێنه به مۆبایله‌كان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا قه‌ده‌غه كراوه به‌هۆی ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تی گرنگ له ربات-ی پایته‌ختی مه‌غرب و وڵاتانی دیكه.
شایانی باسه له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوسه‌ری پێشووی كازم ساهر و دایكی عومه‌ر له ئاههنهگهكه ئاماده‌بوو
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی / كامران





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.