له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئۆساسۆنا
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، بارسێلۆنا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی سازكرد‌و لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه به‌ته‌نیا مه‌شقی كرد‌و به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانی بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه‌و به‌شداری له‌و یاریه ناكات و هه‌ر به هه‌مان هۆكار لویس سوارێزو عوسمان دێمبلی له یاریه‌كه داده‌بڕێن له گه‌ڕی دووه‌مدا، بارسا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له ڕیال بێتیسی برده‌وه
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بلاوگڕانا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه مێسی پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و ناوی له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یاریه تۆمارنه‌كراوه، ڤالڤێردی هیوای خواست له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا مێسی به ته‌واویی پێكانی چاك بێته‌وه‌و به‌شداری له یاریه‌كانی یانه‌كه‌دا بكات
سه‌باره‌ت به ئۆساسۆناش، ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و تیپه له‌سه‌ر یاریگای خۆی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز یاری ده‌كات و پێویسته به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه بده‌ن، ڤالڤێردی ئاشكراشی كرد كه ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له مێركاتۆی هاوینه، زۆر ماندووی كردووه‌و ئومێدی خواست مێركاتۆی هاوینه زوو كۆتایی بێت و له‌و ده‌نگۆیانه رزگاری بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.