نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و جێگری سه‌ركۆماری پێشتووتری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م وه‌ك جێگری سه‌ركۆماری دابمه‌زرێم.
مالیكی له‌لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لمه‌ربه‌د گوتی: سه‌ره‌ڕای پاڵپشتی ته‌واوم بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام قورسه له‌كاتی ئێستادا وه‌ك په‌رله‌مانتارێك كار بكه‌م، چونكه په‌رله‌مان ده‌ست وه‌رده‌داته هه‌ندێك كاری به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ، وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی سه‌ربازی و كاروباری دارایی.
گوتیشی: چاوه‌ڕێی بڕیاری ده‌ست نیشانكردنم بۆ پۆستی جێگری سه‌ركۆماری عێراق ده‌ست ده‌كه‌م.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.