له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیتاڵیا، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی یوڤێنتوس پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ناپۆلی ده‌كات
ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری یوڤێ به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كانه‌وه ماوه‌یه‌كه له تیپه‌كه‌ی دابڕاوه‌و جیۆڤانی مارتوچێلۆی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی گرتۆته‌وه، له پرێس كۆنفرانسێكدا مارتوچێلۆ ڕایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی ساری به‌ره‌و باشی ده‌چێت و ناوه ناوه له دووره‌وه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بیانكۆنێری ده‌كات و ئومێد ده‌كرێت به‌م نزیكانه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌و یاریه‌ش
مارتوچێلۆ گوتی، ناپۆلی تیپێكی به‌هێزه‌و له وه‌رزی ڕابردوودا ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی یوڤێنتوس بوو بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی كالچیۆ، راسته هێشتا له سه‌ره‌تای وه‌رز داین و ئه‌م یاریه‌ش دووه‌م یاریمانه له خولی ئیتاڵیا‌و هیچ شتێك یه‌كلایی ناكاته‌وه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌و یه‌كه‌م یاریه له‌سه‌ر یاریگای خۆمان له‌م وه‌رزه‌و زۆر به باشی خۆمان بۆ ئاماده‌كردووه‌و به‌و په‌ڕی توانا‌و گوڕوتینه‌وه یاری ده‌كه‌ین
پێگه‌ی وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى بڵاوكرده‌وه به‌م شێوه‌یه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.