مانگه‌كانی ساڵی كۆچی به‌ریزبه‌ندی و یه‌ك له‌دوای یه‌كدا بریتین له :
(١ _ محرم . ٢_ صفَر . ٣_ ربیع الأول . ٤_ ربیع اڵاخر . ٥_ جمادی الأولی . ٦_ جمادی اڵاخره . ٧_ رجب . ٨_ شعبان . ٩_ رمضان . ١٠_ شۆّال . ١١_ زو القعده . ١٢_ زو الحجه )
١_ محرم .
_ هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌وه : بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه یه‌كێكه له‌وچوارمانگه‌ی شه‌ڕی تیادا حه‌رام كراوه – جگه له‌حالَه‌تی به‌رگری كردن - ؛ وه هه‌روه‌ها پێی ده‌وترێت ( الشَهر الحرَام ) ئه‌م مانگه سه‌ره‌تایه‌مینی ساڵی كۆچیه .
_ له‌م مانگه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌مه‌ككه‌وه كۆچی كرد بۆ مه‌دینه ؛ بۆیه عومه‌ری كوری خه‌تاب ره‌زای خوای لێبێت ئه‌م مانگه‌ی كرده سه‌ره‌تای مانگی ساڵی كۆچی .
_ له‌م مانگه‌دا فه‌زلی ڕۆژووی سونه‌ت گه‌لێك زۆره به‌تایبه‌تی له‌رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌م كه پێی ده‌وترێت تاسوعا و عاشورا ؛ عَنْ أَبِی هُرَیْرَه‌َ (رچی الله عنه) قَاڵ: قَاڵ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم): (أَفْچَلُ الصِّێامِ بَعْدَ رَمَچَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، ۆأَفْچَلُ الصَّڵاه‌ِ بَعْدَ الْفَڕیچَه‌ِ صَڵاه‌ُ اللَّیْلِ) رواه مسلم . .
واته : (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (گه‌وره‌ترین ڕۆژو دوای ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی (محرم)ه كه‌پێی ده‌وترێت (شهرالله المحرم) گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه .
_ وه سه‌باره‌ت به‌فه‌زڵی به‌رۆژووبوون له رۆژی عاشورادا فه‌رمویه‌تی : (صِێامُ ێوْمِ عَاشُورَا‌ۆ أَحْتَسِبُ عَڵی اللَّهِ أَنْ یُكَفِّرَ السَّنَه‌َ الَّتِی قَبْڵهُ ) رواه مسلم 1162.
واته : به‌رۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایه ببێته كه‌فاره‌تی گشت تاوانه بچووكه‌كانی ساڵی ڕابدوو .
_ وه هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر مو‌سا و قه‌ومه‌كه‌ی سه‌رخست و رزگار كرد له‌ده‌ست فیرعه‌ونی كافر و سته‌مكار .
٢_ صفَر .
_ هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌وه : بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌كاتی خۆیدا له‌م مانگه‌دا خانوه‌كانیان به‌تال ده‌كرد و هیچیان تیادا نه‌ده‌هێشت و به‌ره و جه‌نگ ده‌رۆێیشتن ؛ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكیان بۆ دوژمن له‌ناو خانوه‌كانیاندا نه‌مێنێت .
_ وه سه‌باره‌ت به‌فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك له‌م مانگه‌دا به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت نه‌هاتووه به‌ڵام وه‌كو باقی مانگه‌كانی تر دروسته له‌م مانگه‌دا موسلمانان له‌شه‌وه‌كانیدا شه‌و نوێژ بكه‌ن و له رۆژه‌كانیشیدا رۆژووی سونه‌ت بگرن وه‌كو رۆژانی دووشه‌م و پێنج شه‌م ؛ یان ١٣ و ١٤ و ١٥ ی مانگ ؛ یان رۆژنا رۆژێك .
_ له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا عه‌ره‌به‌كان ئه‌م مانگه‌یان به‌خراپ ده‌زانی بۆیه كاتێك ئایینی پیرۆزی ئیسلام هات ئه‌و بیروباوه‌ره پووچه‌ی ره‌تكرده‌وه و ئه‌م مانگه وه‌كو باقی مانگه‌كانی تر هیچ شومی و خراپیه‌كی تێدانیه .
٣_ ربیع الأول .
_ هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌وه : بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه له‌وكاته‌ی ئه‌م ناوه‌ی لێ نراوه وه‌رزی به‌هار بووه .
_ وشه‌ی ( ربیع ) له‌لای عه‌ره‌به‌كان دوو جۆره : یه‌كیان تایبه‌ته به‌مانگه‌كان كه پێی ده‌ڵێن ربیع الاول وه ربیع الاخر ؛ وه ئه‌وه‌ی تریان تایبه‌ته به‌كاتی وه‌رزی به‌هار ؛ ئه‌و وه‌رزه‌ی گژ و گیای تیادا شین ده‌بێت پێی ده‌ڵێن ربیع الاول وه به‌مانگی دواتری ده‌ڵێن ربیع الپانی .
_ هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رمویانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌م مانگه‌دا له‌دایك بووه به‌ڵام ڕای جیاواز هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مویان له‌رۆژ و مانگی له‌دایك بوونی یه‌ك ده‌نگ نین بۆیه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له ( ٢ ) ی ربیع الأول له‌دایك بووه ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له ( ٨ ) ی ربیع الاول له‌دایك بووه ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له ( ١٠) ی ربیع الاول له‌دایك بووه ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له ( ١٢) ی ربیع الاول له‌دایك بووه ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له مانگی ره‌مه‌زان له‌دایك بووه وه هه‌ندێكیان فه‌رمویانه له‌مانگی صفر له‌دایك بووه ؛ به‌لام هه‌ر هه‌مویان یه‌ك ده‌نگن كه‌وا له ١٢ ی ربیع الاول وه‌فاتی كردووه علیه الصلاه والسلام .
_ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی له‌م مانگه‌دا بیدعه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ناوی ئاهه‌نگی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ ئه‌م كاره له‌شه‌رعدا دروست نیه ره‌تكراوه‌یه چونكه پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لان ئه‌وكاره‌یان نه‌كردوه و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : « مَنْ عَمِڵ عَمَلاً ڵیْسَ عَڵیْهِ أَمْرُنَا فَهُۆ رَدٌّ ». البخاری : 20 ، ومسلم: 4590. واته : هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك (به‌ناوی دین) ئه‌نجام بدات و فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ڕه‌د كراوه‌یه و قه‌بول نیه .
4_ ربیع اڵاخر .
_ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه له‌دوای مانگی ربیع الاول دێت و چواره‌مین مانگی ساڵی كۆچیه له ریزبه‌ندیدا .
٥_ جمادی الأولی .
_ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه ئه‌وكاته‌ی ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه وه‌رزی زستان بووه .
٦_ جمادی اڵاخره .
_ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه له‌دوای مانگی ( جمادی الأولی ) دێت و شه‌شه‌مین مانگی ساڵی كۆچیه له ریزبه‌ندیدا
٧_ رجب .
_ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان ئه‌م مانگه به‌گه‌وره داده‌نێن و یه‌كێكه له‌مانگه‌كانی أاشهر الحرم .
_ هیچ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیح نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به فه‌زلی به‌رۆژووبون له‌م مانگه‌دا ؛ كه‌سانێك هه‌ن له‌م مانگه‌دان به‌تایه‌بتی له ٢٧ مانگ به‌رۆژوو ده‌بن و شه‌وه‌كه‌شی زیندوو ده‌كه‌نه‌وه به‌بۆنه‌ی ئیسرا و میعراج ئه‌م كاره به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه نه‌هاتوه و ده‌بێت به‌بیدعه بۆیه نابێت به‌م ناوه‌وه به‌رۆژوو ببن و یان شه‌و نوێژ له‌شه‌وه‌كه‌یدا تایبه‌ت بكه‌ن .
شێخی ئیسلام (ابن تیمیه) ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ فه‌رموویه‌تی : ( وأمـا صوم رجب بخصوصه ، فأحادیپ كلها چعیفه، بل موچوعه، لا یعتمد أهل العلم علی شی‌وٍ منها، و لیست من الچعیف الژی یروی فی الفچائل، بـل عامتها من الموچوعات المكژوبه ) (مجموع الفتاوی: 25 / 290 – 291) .
واته : تایبه‌ت كردنی ڕۆژوو به مانگی ڕه‌جه‌ب ، هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له‌و باره‌یوه هاتوون (چعیف) ن ـ واته : لاوازن ـ یان به‌ڵكو بگره (موچوع) یشن ـ واته : نراونه‌ته ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم ـ زانایان متمانه ناكه‌نه سه‌ر هیچێكیان، له‌و فه‌رموده (چعیف) انه‌ش نین كه له چاكه‌كاریه‌كاندا باس كرابن (واته: فچائل الأعمال)، به‌ڵكو زۆرینه‌ی له‌و فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوانه‌یه كه نراونه‌ته ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم ، فه‌رمووده‌ی درۆن .
٨_ شعبان .
_ هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا بڵاو ده‌بوونه‌وه بۆ جه‌نگ كردن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه له‌مانگی ره‌جه‌ب لێیان قه‌ده‌غه كرابوو .
_ به‌رۆژووبون له‌م مانگه‌دا به‌گشتی زۆر خێره و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم زۆر تیایدا به‌رۆژوو بووه ؛ به‌ڵام له‌فه‌رموده‌دا هاتووه كه مانگی شه‌عبان به‌نیوه بوو نابێت ئه‌وكه‌سانه به‌رۆژوو ببن كه عاده‌تی نه‌بوبێت رۆژووی سونه‌ت بگرێت ئه‌وه نابێت به‌رۆژووبێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مانگی ره‌مه‌زان دێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : (( إژا انتصف شعبان فلا تصوموا )) . رواه أبو داود : (3237) والترمژی : (738) وابن ماجه (1651) وصححه الألبانی فی صحیح الترمژی .
واته : ئه‌گه‌ر مانگی شه‌عبان به‌نیوه بوو به‌رۆژوو مه‌بن - هه‌تا مانگی ره‌مه‌زان دێت - .
له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا زانایان فه‌رمویانه ئه‌م فه‌رموده‌یه باس له‌وكه‌سانه‌یه كه عاده‌تیان نیه رۆژووی سونه‌ت بگرن و به‌تایبه‌ت دێن له‌نیوه‌ی شه‌عبان به‌دواوه به‌رۆژوو ده‌بن ؛ به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی عاده‌تیانه رۆژانی دووشه‌م و پێنج شه‌م به‌رۆژوو ده‌بن یان رۆژنا رۆژێك به‌رۆژوو ده‌بن یان له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌عبانه‌وه ده‌ستی كردوه به گرتنی رۆژووی سونه‌ت له‌م مانگه‌دا دروسته و ئاساییه له‌نیوه‌ش به‌دواوه به‌رۆژوو ببێت یان كه‌سێك قه‌رزی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ره بۆ ئه‌ویش دروسته و ئاساییه له‌نیوه‌ی شه‌عبان به‌دواوه رۆژوه‌كانی بگرێته‌وه ؛ والله أعلم .
_ وه سه‌باره‌ت به‌تایبه‌ت كردنی عیباده‌ت به‌رۆژی ١٥ ی ئه‌م مانگه یان شه‌وه‌كه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت كه خوای گه‌ور له‌و شه‌وه‌دا داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا وله هه‌موو خه‌ڵكی خۆش ده‌بێت جگه له كه‌سێك كه موشریك بیت یان كه‌سیك رقه‌به‌ری له‌گه‌ڵ موسڵمانیك بكات .
_ وه له ئیسلامدا شه‌وی به‌رات و ڕۆژی به‌رات نیه و هیچ جۆره بۆنه و عیباده‌تێكی تایبه‌ت نیه له شه‌و و ڕۆژی 15 شه‌عباندا ، وه هه‌ر شتێك به‌و بۆنه‌یه‌وه بكرێت بیدعه‌یه و تاوانه چونكه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و ئیسلامه .
٩_ رمضان .
_ هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌وكاته‌ی ئه‌م ناوه‌ی بۆ دانراوه كاتی وه‌رزی گه‌رما بووه .
_ له‌م مانگه‌دا قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه و رۆژووی یه‌ك مانگی تیادا فه‌رزكراوه و خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : شَهْرُ رَمَچَانَ الَّژِی أُنْزِڵ فِیهِ الْقُرْێنُ هُدًی لِلنَّاسِ ۆبَیِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَیٰ ۆالْفُرْقَانِ ۚ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْێصُمْهُ ۖ ۆمَنْ كَانَ مَڕیچًا أَوْ عَڵیٰ سَفَرٍ فَعِدَّه‌ٌ مِنْ أَیَّامٍ أُخَرَ ۗ یُڕیدُ اللَّهُ بِكُمُ الْیُسْرَ ۆڵا یُڕیدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ۆلِتُكْمِلُوا الْعِدَّه‌َ ۆلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَڵیٰ مَا هَدَاكُمْ ۆڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (البقره :١٨٥)
واته : مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه ، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق ، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت ، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون .
_ له ده شه‌وه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا شه‌وێك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت شه‌وی قه‌در پاداشتی كرده‌وه‌ی چاك تیایدا به‌ئه‌ندازه‌ی پاداشتی كرده‌وه‌ی هه‌زار مانگه ؛ خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : ( ڵیْڵه‌ُ الْقَدْڕ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ) . القدر : ٣
واته : شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز كرده‌وه‌ی چاك تیایدا له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره .
_ پاداشتی عومره كردن له‌م مانگه‌دا به‌ئه‌ندازه‌ی پاداشتی حه‌جێكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : "عمره فی رمچان تعدل الحجه"(أخرجه البخاری ومسلم) واته : عه‌مره‌یه‌ك له‌ڕه‌مه‌زاندا پاداشتی یه‌ك حه‌جی هه‌یه .
_ خێر و سه‌ده‌قه له‌م مانگه‌دا زۆر زیاتره له‌مانگه‌كانی تر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : " أفچل الصدقه صدقه فی رمچان"(أخرجه الترمژی عن ان‌س) ، واته : باشترین به‌خشینێك به‌خشینه له‌ڕه‌مه‌زاندا .
_ له‌شه‌وانی ئه‌م مانگه‌دا فه‌زڵی شه‌و نوێژ و ته‌راویح كردن گه‌لێك زۆره : پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : (ومن قام رمچان إیمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ژنبه) (متفق علیه)، واته: هه‌ركه‌سێك شه‌وانی ڕه‌مه‌زان به ته‌راویح زیندو بكاته‌وه و باوه‌ڕی پێی هه‌بێ و چاوه‌ڕوانی پاداشتی خوا بێت، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ئه‌بێت .
١٠_ شۆّال .
_ عه‌ره‌به‌كان ئه‌م مانگه‌یان بۆیه به‌م ناوه ناوه چونكه له‌وكاتدا شیری وشتره‌كانیان وشك بووه بۆیه ئه‌م مانگه‌یان به‌مانگی شه‌وال ناوناوه ؛ عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن : تشۆّلت الإبل أی جفّ لبنها .
_ ئه‌م مانگه مانگی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه و له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م مانگه‌دا جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه .
_ ئه‌م مانگه مانگێكه له‌و مانگانه‌ی حه‌جی تیادا ده‌كرێت كه‌بریتیتن له‌مانگی : شوال و ژوالقعده و ژوالحجه .
_ له‌م مانگه‌دا سونه‌ت وایه شه‌ش رۆژ به‌دوای یه‌كدا بگیرێت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان واته له دووه‌م رۆژی ئه‌م مانگه‌وه هه‌ر شه‌ش رۆژه‌كه به‌دوای یه‌كدا بگری ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه یه‌ك سال به‌رۆژووبوبیت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : مَنْ صَامَ رَمَچَانَ پُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِێامِ الدَّهْڕ " . أخرجه أحمد (5/417 رقم 23580) ، ومسلم (2/822 رقم 1164) . واته : هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بێت پاشان شه‌ش رۆژ له‌مانگی شه‌وال به‌رۆژووبێت وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌ك ساڵ به‌رۆژوو بووبێت .
تێبینی : ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی یان بۆی نه‌گونجا ئه‌م شه‌ش رۆژه به‌دوای یه‌كه‌وه بگرێت به‌جیاش بێت دروسته و ئاساییه .
_ له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌م مانگه‌دا عائیشه‌ی ماره كردووه و گواستویه‌تیه‌وه ؛ ئه‌م فه‌رموده‌یه وه‌لامێكه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری له‌نێوان هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌دا باش نیه ئه‌مه به‌راستی قسه‌یه‌كی پووچه و بێ بنه‌مایه و موسلمان نابێت ئه‌و جۆره بیروباوه‌ره شركیه‌ی هه‌بێت و نابێت شتێك به‌خراپ و شووم بزانێت كه شه‌رع به‌خراپی دانه‌نابێت .
١١_ زو القعده .
_ هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگه به‌م ناوه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌نیشت له رۆییشتن بۆ جه‌نگ چونكه ئه‌م مانگه‌یان به‌گه‌وره داده‌نا ؛ وه هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌نیشتن و سه‌فه‌ریان بۆ شوێنانی تر نه‌ده‌كرد .
_ ئه‌م مانگه مانگێكه له‌مانگه‌كانی أشهر الحرم واته له‌ومانگانه‌یه كه جه‌نگ تیایدا قه‌ده‌غه كراوه ؛ أشهر الحرم بریتیتن له : محرم ؛ رجب ؛ ژو القعده ؛ ژو الحجه .
١٢_زو الحجه .
_ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا حه‌جیان ناسیوه و ئه‌م مانگه مانگێكه له‌مانگه‌كانی حه‌ج .
_ ئه‌م مانگه مانگی جه‌ژنی قوربانه له‌ده‌یه‌مین رۆژی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه .
_ له‌ده‌رۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كرده‌وه‌ی چاك زۆر خێره پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : (ما من أیام العمل الصالح فیهن أحب إلی الله من هژه الأیام العشر، قالوا: یا رسول الله ولا الجهاد فی سبیل الله؟ قال: ولا الجهاد فی سبیل الله إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم یرجع من ژلك بشی‌و) واته : هیچ ڕۆژانێك نیه كرده‌وه‌ی چاكه تێیدا خۆشه‌ویست تر بێت له لای خوا وه‌كو ئه‌م ده ڕۆژه‌ی مانگی حاجیان، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناوی خوادا ؟ فه‌رمووی : ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناوی خوادا ته‌نها مه‌گه‌ر پیاوێك نه‌بێت كه به خۆی و ماڵ و سامانییه‌وه ده‌ربچێت بۆ جیهاد له پێناوی خوادا و هیچیش له‌وانه نه‌گه‌ڕێته‌وه .
_ له‌نۆیه‌مین رۆژی ئه‌م مانگه‌دا رۆژێك هه‌یه پێی ده‌وترێت رۆژی عه‌ره‌فه به‌رۆژووبوون تیادا ده‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهه بچوكه‌كانی ساڵی رابردوو و داهاتوو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (صِێامُ ێوْمِ عَرَفَه‌َ إِنِّی أحتسبُ عَڵی اللَّهِ أَنْ یُكَفِّرُ السَّنَه‌َ الَّتِی قَبْڵهُ ۆالسَّنَه‌َ الَّتِی بَعْدَهُ ) صحیح الجامع : 3853 . واته : به‌ڕۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه ره‌جام وایه خوای گه‌وره بیكاته كه‌فاره‌تی گشت تاوانه (بچووكه‌كانی) ساڵی ڕابردوو و داهاتوو .
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
نوسین و ئاماده‌كردنی : هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.