سالار نامیق په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 31 ى 8 ى 2019 ، روداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی (تویتا پیک ئاب و لە جۆری شۆفرلێت - ئۆپترا) له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر - خه‌بات روویدا
سالار نامیق په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى له‌رووداوه‌كه‌دا خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت - ئۆپترا گیانى له‌ده‌ستدا
نە قیب شیمال گۆران بە ریوبە ری بنکە ی پۆلیسی هاتوچۆی ناحیە ی رزگاری به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند هۆكاری رووداوه‌كه كۆنترۆل له‌ده‌ستدانى خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت - ئۆپترا بووه كهخێراییهكهى زۆر بووه له‌رێره‌وی خۆی ده‌رچووه‌و و خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلی پیك ئاب
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئاب له‌رووداوه‌كه‌دا برینداربووه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن بۆی ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر كرا

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.