به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه‌پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 31 ى 8 ى 2019 ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لەناحیەی باوەنور 5 کەس برینداربون
هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لە ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب وەرگەڕا، بەو هۆیەوە پێنج کەس برینداربون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌شڵێت ، ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕویداوە ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار هاتوە لەپردی نزیک گوندی "سەید محمو "لەناحیەی باوەنور وەرگەڕاوە، بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشانەی شەهید مەلا ئەحمد لەباوەنور.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.