Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:28

دیدیه‌ دیشامپ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌لبانیا و ئه‌ندۆڕا راگه‌یاند

23 یاریزان بانگهێشتكراوه‌
کوردستان TV
100%


دیدیه‌ دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌لبانیا و ئه‌ندۆڕا راگه‌یاند


دیشامپ بیست و سێ یاریزانی بانگهێشتكردووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ ئیمریك لاپۆرت ئه‌و یاریزانه‌ی‌ كه‌ بۆ جاری دووه‌م ‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كراوته‌وه، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ساموێل ئۆمتیتی یاریزانی به‌رسێلۆنا و ئه‌لیكسانده‌ر لاكازیتی یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی له‌ پێكهاته‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌

 له‌دوای دوو ساڵ و نیو ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ دیشامپ ئێمریك لاپۆرتێ بۆ جارێكی دیكه‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكاته‌وه‌ و دواجاریش مانگی ئازاری ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ بوو كه‌ بانگهێشتی كرده‌وه‌، یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی دیكه‌ش ئه‌مانه‌ن بۆ  گۆڵپارێز: ئاریۆلا، لۆریس، مایگنان، بۆ هێلی به‌رگری  دیند، دوبۆیس، هێرناندز، پاڤارد، ڤاران، زوما، هێڵی ناوه‌راست: ماتیودی، نزۆنزی، پۆگبا، سیسیكۆ، تۆڵیسۆ. هێڵی هێرشبه‌ر: ویسام بن یه‌دیر، كۆمان،نه‌بیل فه‌كیر، جیرۆد،ئه‌نتۆنیۆ گرێزمان، ئیكۆنێیه‌.  
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.