مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە هاتووه، هیواخوازین لەو بۆنە پیرۆزەدا زیاتر گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكان پتەوتر بێت.
ئەمە دهقهكهیهتی:
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە (یەكی موحەرەم) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی و، عێراق و جیهان بەگشتی دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی و هەوێنی چەسپاندنی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بۆ تێكڕای پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، هەروەها دوورخستنەوە و بنبڕكردنی بیر و خولیای توندوتیژی و شەڕانگێزی و لێكترازانی كۆمەڵایەتی لە ناو كۆمەڵگاكەماندا.
هیواخوازین لەو بۆنە پیرۆزەدا زیاتر گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكان پتەوتر بێت بۆ زیاتر بەرقەراربوونی سەقامگیری و ئاسوودەیی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستان.
جارێكی دیكە سەری ساڵی نوێی كۆچی لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
1ی موحەرەمی 1441ی كۆچی
31/8/2019ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.