وەزارەتی بەرگری یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، سوپای ئەمریكا لە باكووری پارێزگای ئیدلیب ژمارەیەك بەرپرسی باڵای رێكخراوی ئەلقلعیدەی كردوەتە ئامانج.
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (پێنتاگن)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە باكوری پارێزگای ئیدلیب لە سوریا، هێزە ئەمریكیەكان ژمارەیەك بەرپرسی باڵای رێكخراوی چەكداری ئەلقاعیدەی كردووەتە ئامانج.
كۆلۆنێل ئیرل براون، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئەلقاعیدەی بە ئامانجگرتوە، كە كاری تێرۆریستیان بەرامبەر ژن و منداڵ و هاوڵاتی بێتاوان لە ئیدلیب ئەنجامداوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.