Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 13:05

ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه‌ی مانگی 6 ده‌کرێت

پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ستپێكه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 6 ى ئه‌مساڵ ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5 ى 9 ى 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت 

راشیگه‌یاند بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان وتیشى بۆ رۆژانى دواتر دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى خشته‌ی ئاماده‌كراو


ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.