ئه‌مڕۆ شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پیرمام و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان كۆسره‌ت ئازاد پێی راگه‌یاندین كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌كرێت كه بریتییه له به‌ركه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ خوار پله‌ی وه‌زیر له كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دانانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.