له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه‌پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 1 ى 9 ى 2019 ، له ئه‌نجامی ده‌رچوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شارباژێڕ بۆ كێوماڵكردنی سنوره‌كه‌یان، له گوندی (هه‌باسه چه‌قه‌ڵ) ده‌ستبه‌سه‌ر (6) فه‌رده خه‌ڵوزدا گیرا و هه‌روه‌ها (2) كوره‌ی خه‌ڵوز تێكدرا.
پۆلیسى دارستانى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، خه‌ڵكی گونده‌كه رووبه‌ڕووی كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستان بوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش به هاناى كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستانه‌وه هاتن و باردۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكرا.
له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، گه‌ڕانى مه‌فره‌زه‌كانمان به‌رده‌وامیان ده‌بێت بۆ رێگریكردنی سه‌رپێچیكاران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.