Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 11:59

سەرۆک بارزانی بۆ په‌رله‌مانتارانی پارتى: بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و هاووڵاتیانى عێراق بکەن

سەرۆك بارزانی لەگەڵ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا كۆبۆوە
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 1ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەسەر پرسە سیاسییەكان و تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق ئەنجام درا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا ڕۆشنایی خستە سەر گرنگی و بایەخی ڕۆڵی پارلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاووڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان شی كردەوە و پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی ڕەوشی سیاسی و كاری پارلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو و جەختیان لە پێویستیی هەبوونی هاوهەڵوێستی و هەماهەنگیی نێوان فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كردەوە بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.

 

111

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.