له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاریه‌كی پر گۆل‌دا یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم له تۆرینۆ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی شازده دانیللۆی به‌رازیلی گۆلی یه‌كه‌می بۆ یوڤی تۆمار كرد، دوای سێ خوله‌كی تر گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی خانمه پیره‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م كه ئه‌مه‌ش ناونیشانی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه بوو
له گێمی دووم و له خوله‌كی شه‌ست و دوو كریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالی گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، له خوله‌كی شه‌ستو شه‌ش كاتی گه‌رانه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی بوو بۆ ناو كه‌ش و هه‌وای یاریه‌كه كاتێك كۆستاس مانۆلاس گۆلێكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و دوای دوو خوله‌كی تریش لۆزانۆ ناپۆلی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك جیۆڤانی دی لۆرینزۆ گۆلی سێیه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد ،له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی یاری كالیدۆ كۆلیبالی یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی هه‌له‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد‌و گۆلی چواره‌می له سوودی یۆڤنتۆس تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شی خاوه‌ن مال كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی یۆڤنتۆس به شه‌ش خال له پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ناپۆلیش خاوه‌نی سێ خاله و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.