له سنوری قه‌زای دوزخورماتوو، به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و ته‌نیا له سێ مانگدا 100 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه چه‌ند هێنده زیاتره له ساڵی رابردوو.
به‌پێی ئامارێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی دوزخورماتوو، له سێ مانگی ئه‌مساڵدا، 100 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ش بۆته جێی نیگه‌رانی ئیداره و خه‌ڵكی قه‌زاكه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كه‌ركووك ناو هاتووه، نەعمان سابت، فەرمانده له هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له دوزخورماتوو رایگه‌یاندووه 100 كه‌س ده‌ستگیركراون له دۆسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پلانی باشمان داناوه تا ته‌واوی تۆمه‌تبارانی بازرگانی به‌و مادده‌یه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
هاوڵاتیه‌كی زۆر له‌مشاره‌دا ئاڵوده و بازرگانی به‌و مادده‌یه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆسه و هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام بۆته دیارده و بنه‌بڕ نه‌كراوه.
فه‌رمانده‌كه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ده‌ڵێت به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌وان؛ زۆربه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه ده‌برێنه ناوخۆیی عیراق، ئه‌وه‌ش به قاچاخ و له‌و رووه‌شه‌وه قه‌زای دوزخورماتوو پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
ئومێد تەیب، چالاكوانی مه‌ده‌نی له دوزخورماتوو به ماڵپه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزنه‌وه، چونكه مادده‌ی هۆشبه‌ر به تایبه‌ت له نێو گه‌نجاندا به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
ئه‌و چالاكوانه هۆشداری دا ئه‌گه‌ر به‌ده‌م دۆسیه‌كه‌وه نه‌چن و چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وان داهاتوی گه‌نجانی ئه‌م شاره به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار و له‌ناوچون ده‌ڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.