Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 11:00

ئیسرائیل هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ى سه‌ر سنوورەکانی لوبنان ده‌کات

شەڕ لەنێوان سووپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵاى لوبنان ده‌ستیپێكرد
کوردستان TV
100%

سووپای ئیسرائیل فەرمانی رەوانەکردنی هێزی زیاتری بۆ سنوورەکانی لوبنان دەرکردوە و حزبوڵای لوبنانیش رایگەیاند" فەرماندە سەربازییەکانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکى سووپاى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ولاته‌كه‌یان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، سنوورەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئاڵۆزی زیاتری سەربازی بەخۆوە بینیوە و سووپای ئیسرائیل فەرمانی ڕەوانەکردنی هێزی زیاتری بۆ سنوورەکە دەرکردوە، حزبوڵای لوبنانیش رایگەیاندوە، كه‌ فەرماندە سەربازییەکانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل.

له‌م رووه‌وه‌ ئێران پشتیوانی حزبوڵای لوبنان دەکات و لەساڵی 2006 دا بۆ ماوەی یەک مانگ هه‌لادوولا رووبەرووی یەکتری بوونەوە، لەمساڵیشدا جارێکی دیکە بەهۆی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی بەیروت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وولات بەرەو قوڵبوونەوە رۆیشت

هەر ئەمڕۆ سووپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە موشەکێکی دژە تانک لەناو خاکی لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و بەپێی شارەزایانی سیاسەتی ئیسرائیلیش ئەو هێرشە بێ وەڵام نابێت.

لەو بارەیەوە حەسەن نەسروڵا سەرکردەی حزبوڵای لوبنان رایگەیاندوە، هەموو بژاردەکان لەبەردەمیاندا کراوەیە بۆ رووبەرووبونەوەی پێشێلکاریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل. 

بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوایە، ئێران گەورەترین دوژمنی وڵاتەکەیانە و هه‌میشه‌ هاوكارى حزبولا ده‌كات و جەخت لەوەش دەکەنەوە، حیزبوڵڵا گەورەترین هەڕەشەی سەر ئیسرائیلە، کە نزیکە لە سنوورەکەیان. 

سوپای ئیسرائیل پێیوایە، حیزبوڵڵای لوبنان خاوەنی نزیکەی 130 مووشەکە و ئەوەش بە هەڕەشەیەکی زۆر گەورە بۆ سەر وڵاتەکەی دادەنێت. 

رۆژی شەممە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی نادروست دەکات و ئامانجیشی لەو قسانە بریتییە لە پاساو دانان بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێ له‌گه‌لیاندا. 

شەڕ و تۆپبارانێکی قورس لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان دەستیپێکردووه‌. 

ئەوەش دوای دێت ئەمڕۆ مووشەکێک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و دوو سەربازی ئیسرائیلی کوشت. لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیلیش پێگەکانی حیزبولڵای تۆپبارانکرد.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حیزبوڵڵا ئەو لایەنە دەبێت کە باجی ئەو شەڕە دەدات.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، سەرچاوەی مووشەکەکانیان بۆردوومانکردوون. حیزبوڵڵاش دەڵێت، تانکێکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و دوو سەربازیان کوشتوون. 

ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ لوبنان دەکات خۆیان حەشار بدەن. 

هەر ئەمڕۆ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بە "درۆزن"ناوبرد، ئەوەش دوای ئەوەی دوای ئەوەی ناتەنیاهۆ رایگەیاندبوو، ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە نیازی پرۆژەیەکن بۆ بەرەوپێشبردنی مووشەکەکانیان و کارگەی تایبەت بە درووستکردنی مووشەکی تەکنەلۆجیای بەرزیان لە لوبناندا هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.