كچێكی دیكه‌ی ئێزدی، له ناو كامپی هۆلی، له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان رزگار كرا.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، کچێکی ئێزدی تەمەن 17 ساڵ، بەناوی (فائیزە کەمال)، لە لایەن کەسوکارییەوە لە کەمپی هۆڵی لە رۆژئاوای کوردستان رزگارکرا، كه خەڵکی گوندی (وەردیە)ی سەر بە ناحیەی گرعوزێرە لە قەزای شنگال.
كامپی هۆل، له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له كامپه‌كه‌ن، ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشن، هه‌ندێك چالاكوانی ئێزدیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له نێویان كچان و ژنانی ئێزدیش هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی كامپه‌كه و زۆری ژماره‌ی ژنه داعشییه‌كان نا‌وێرن ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
پێشتر له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا، كچێكی ئێزدی له‌لایه‌ن ژنه داعشه‌كانه‌وه كوژرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كردبوو، له‌كاتێكدا كامپه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)وه ده‌پارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.