له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاته‌وه كە بنکەی پۆلیسی ونبووەکان لەشوێنی پێشوی نەماوەو گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشوی خانوبەرەی سلێمانی (تەنیشتی دادگای پێشوی سلێمانی).
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى داوا لەهاوڵاتیانیش دەكات كه بەمەبەستی ڕایكردنی كاروبارەكانیان، سەردانی شوێنی نوێی بنکەی پۆلیسی ونبووەکان بكەن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.