Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 10:01

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ کوردانه‌ی له‌که‌رکوک به‌شدارییان له‌ریفراندۆم کرد به‌بڕی 3 ملیۆن دینار به‌که‌فاله‌ت ئازاد ده‌کرێن

به‌بریاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ پۆلیس و ئه‌فسه‌رانى كورد لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیه‌وه‌ رایگه‌یاند ، كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك كرد  كه‌سه رجه م ئه‌و ئه فسه ره کوردانه‌  بانگ بكرێن  که وا به شداری  له‌پرۆسه‌ى به‌رێوه‌چوونى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌منیه‌ وتیشى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك بانگهێشتى سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى پۆلیس كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت له‌مه‌ڕ به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان


هه‌ڵۆ جه‌باری وتیشى دوای بانگهێشت كردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ى پۆلیس له‌دوای ڵێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌بڕی 3 ملیۆن دیناری عێراق به‌كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن

 له‌ 25ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2017 ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بەڕێوەچوو، لەسەدا 92.73ی هاوڵاتیان بە "بەڵێ" دەنگیان بەسەربەخۆی هەرێمی كوردستاندا

 

 

 

شوان عزیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.