فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بناری چیای هه‌ڵگوردیان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و سیده‌كان بۆردومان كرد.
به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گه‌روی زاركه و شیوی زایێ یان له بناری چیای هه‌ڵگورد بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: بۆردومانه‌كه له سنووری نێوان ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و له نزیك له شوێنی نیشته‌جێبوونی ڕه‌وه‌نده‌كان و هاووڵاتییان بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كردووه‌ته ئامانج كه دوو چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی تێدابوو.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ چاودێری كردنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌سووڕێنه‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.