له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئیباری كرد، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ئه‌سته‌م توانی یاریه‌كه به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ بباته‌وه
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی حه‌وت خوله‌ك شارلیز دیاز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی میوان به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه و دوور له‌پێشبینیه‌كان له‌خوله‌كی نۆزده ئه‌نایتز ئه‌ربیلا گۆلی دووه‌می بۆ ئیبار تۆمار كرد‌و ئه‌ریكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی قورس كرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی بیست‌و حه‌وت جواو فلێكس گۆلی یه‌كه‌می بۆ ئه‌تلتیكۆ مه‌درید به‌ده‌ست هێنا
گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌قازانجی ئیبار ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌رزوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو له‌رێی یاریزان ڤیكتۆر ماچین گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه تۆمار بكات، كورانی سیمۆنی به‌رده‌وامبوون له‌گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆلی ئیبار تا له‌دوایین خوله‌كی یاریه‌كه له‌رێی یاریزان تۆماس تی بارتی گۆلی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی سێی خألی دیكه بخاته سه‌ر كۆی خاله‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.