له‌یاری دێربی باكووری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات میوانداری یانه‌ی تۆتنهامی هاوشاریه‌كه‌ی كرد، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان
لەگێمی یەکەم و لەخولەکی دە کریستیان ئیریکسن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوو تا؟لەخولەکی چل هاری کین بەلێدانی سزا تۆتنهامی کرد خاوەن گۆڵی دووەم، لەبەرامبەردا تۆپچیەکان توانیان لەخولەکی زیادکراوی ئەو گێمە بەواژووی ئەلیکسەندەر لاکازیتی گۆڵی یەکەمی بۆ ئەرسناڵ تۆمارکرد
بەمجۆرە گێمی یەکەم بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەبەرژەوەندی تۆتنهام بوو، له‌گێمی دووه‌م ئه‌رسناڵ زۆر هه‌ولیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ئۆبامیانگ گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌رسناڵ تۆماركرد
یاری دێربی باكووری له‌نده‌ن به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.