Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 08:55

ته‌ندروستى سلێمانى: رێوشوێن بەرامبەر ژەهراوی بوونی ژمارەیەک کارمەند دەگیرێتەبەر

ژمارەیەیەك كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتن ژەهراوی بوون
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی دوێنێ 8 كارمەندی كۆمپانیایەكی پاككەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رێوشوێن بەرامبەر ئەو رووداوە دەگرێتەبەر و غەرامەی كۆمپانیەكەی كرد و مۆڵەتێكی بۆ دیاری كرد.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: ژمارەیەیەك كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی ئەو خواردنەی لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆیان ئامادە دەكرێت كەشوێنی خواردن دروستكردنەكە لەڕووی تەندروستی و ژینگەوە گونجاو نیە، سێ لیژنەی تایبەتی پێكهێنرا و دەست بەجێ بەدوداچوون دەستیپێكرد.

وتیشی: ئەوانە كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوەن و لەلایەن خودی كۆمپانیاكەیان خواردنیان بۆ ئامادە دەكرێت، بڕیاریدا بەغەرامەكردنی كۆمپانیاكە بەبڕی یەك ملیۆن دینار و داخستن و گۆڕینی ئەو شوێنەی خواردنی تێدا ئامادەكرێت لەماوەی 48 كاتژمێردا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.