Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 23:34

سەرجەم حزبە کوردستانییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێککه‌وتن

لەسەر پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگا
کوردستان TV
#7
100%


حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌یان رێككه‌وتن و پۆستەكانیش دابەش كران.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019 لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم لایەنەكان رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگا.

گوتیشی، پێویستە لایەنەكان تا رۆژی 5ی ئەم مانگە، ناوی كاندیدەكانی خۆیان رادەستی پارێزگا بكەن بۆ ئەوەی بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆو رێچكەی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی 2017، پۆستەکان دابەش دەکرێن جگە لە هەندێک پۆست کە لە کۆبونەوەی داهاتوو یەکلا دەکرێنەوە".

ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری رایگه‌یاند: له‌كاتی گۆرینی ناحیه‌ی خورماڵ بۆ قه‌زا، قایمقامی خورماڵ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و تا جێبه‌جێبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌درێته‌ پارتی و دوای وه‌رگرتنی قایمقامی خۆرماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حزبی سۆسیالست.

ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە كورسییەكانی بەمشێوەیە دابەشکراوە، یەكێتی 6 كورسی، گۆڕان 5 كورسی، یەكگرتوی ئیسلامی 4 كورسی، پارتی 3 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 3 كورسی، بزوتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی، سوشیالیست و حزبی شیوعی 1 كورسی و كاكەییەكان 1 كورسی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.