Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:48

لە دوو تاوانی جیادا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی ماركێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند و هەروەها كەسێكیشیان بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی ماركێت دەستگیر كردووه‌.

دوابەدوای ئاگادار کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ڕۆژئاوا بەبوونی دوو ڕووداوی جیا لەسنوری بنکەکەیان، دەست بەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانرا ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێن.

تاوانەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

تاوانی یەکەم: دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س.ش.ک) تەمەن (24)ساڵ، (ز.ص.س) تەمەن (21) ساڵ، کە هەڵسابوون بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان لا بووە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (24)ی ماددە هۆشبەر.

تاوانی دووەم، تۆمەتبار بەناوی (س.ع.ف) تەمەن (39) ساڵ هەڵسابوو بە شکاندنی ماڕکێتێک و دزینی بڕی (8100 $) هەشت هەزارو سەد دۆلارو (2٫000٫000) دوو ملیۆن دیناری عێراقی.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە ماددەی (443) لە (ی.س.ع).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.