Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:50

ژمارەی بومەلەرزەکانی مانگی ڕابردوو لە هەرێم ئاشکرا ده‌کرێت

لەناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ژمارە و نەخشەی ئەو بومەلەرزانەی ئاشکراکرد کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا ڕوویانداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمی كوردستان، لەماوەی مانگی ئابدا کۆی بومەلەرزەکانی هەرێم لەناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران ڕوویانداوە.

کەشناسی ئەوە ئاشکرادەکات کە لەو مانگەدا 165 بومەلەرزە لە هەرێم ڕوویانداوە لە پلە جیاوازەکانی ڕێختەر،  کە لە دوو پلەی ڕێختەرەوە دەستپێدەکات بۆ پێنج پلەی رێختەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بەهێزترین بومەلەرزە لە مانگی ڕابردوودا لەناوچە سنوورییەکانی هەرێم و ئێران ڕوویداوە بە پێنج پلەی ڕێختەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.