ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزەكانی هاوپه‌یمانان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر هاوئاهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان كردەوە و رایگەیاند هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و بنبڕكردنی ته‌واوی تیرۆر و تیرۆریستان ئه‌ركی له پێشینه‌ی هه‌مووانه، بۆ ئه‌مه‌ش داوای هاوئاهەنگی زیاتر له هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن.
كۆبوونەوەكەی ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تەكە و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راوێژكاران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەچوو.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای له ئاماده‌بووان كرد راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دواین رووداو و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو بخه‌نه‌ڕوو.
دواتر راپۆرتی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره و میره ، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگری گشتیی خوێندرانه‌وه، كه تیایدا رووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به داتا و ژماره خڕانه ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند، كە مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه جیاوازه‌كان هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و بنبڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستیمان به به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی هه‌مووان هه‌یه، هیواشی خواست له رێگه‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پڕ بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.