ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/9/2019 بڕیار بوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به بێ ئاماده‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرێی پاككردنهوهكانی ناوشاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه.
به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا.
له‌م باره‌یه‌وه ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیار وابوو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شێك له ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركمان به بێ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ویستیان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ببه‌ستن به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی نه‌یانتوانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.