ترافیك ئێف ئێمی سلێمانی ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوه و به‌هۆی ڕووداوه‌كانیشه‌وه 11 كه‌س بریندار بوون و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه 6 ڕووداو له پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون كه به‌هۆیانه‌وه 8 كه‌س بریندار بوون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیش 3 ڕووداو ڕوویانداوه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.