Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 06:53

له‌ئێران لاوێکی کورد بە هۆی پشتگیری لەریفراندۆمی هەرێمی کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

له‌لایه‌ن دادگای ئیلامه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە تۆمەتی پشتگیری لە هەڕێمی کوردستان، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای شۆڕشی ئیلام لاوێکی خەڵکی شاری دێلۆڕانی بە ناوی “یونس باسرە” کوردی لازم بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە رێگەی پشتگیری کردن لە گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بە یەک ساڵ بەندکران حوکم دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاندووه‌  کە  یونس کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2 ى 9 ى 2019 بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام ناساندووە.

یونس باسرە پێشتریش و لە خۆپیشاندانەکانی بەفراناباری دو ساڵ لەوە پێش، ماوەی 20 ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە دێلۆڕان دەستبەسەر کراو دواتر بە دانانی بارمتەی 300  ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو لاوە دێلۆڕانییە مانگی ڕیبەندانی دوو ساڵ پێشیش هەر بەو تۆمەتە لەلایەن دادگای شۆڕشی دێلوڕانەوە حوکمی شۆردنی قەوری کوژراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق و بەشداری زۆرەملێ لە نویژی هەینی بە سەردا سەپابوو.

بە پێی حوکمی دادگای دێلوڕان یونس باسرە ئەو حوکمانەی بەسەردا سەپابوو؛

۱ـ بەشداری کردنی بەردەوام هەتا 6 حەفتە لە نوێژی هەینی وەرگرتنی بەرگەی تەئیدیە لەلایەن پێشنوێژی شاری دێلوڕانەوە بۆ پەسەند کردنەوەکەی.

۲ـ چوننە سەرگۆڕی کوژراوانی سەربە سوپای قودس و ئیتلاعات و خاوێن کردنەوەی گۆڕەکانیان و وەرگرتنی تەئیدیەی بونیادی شەهید و سوپای پاسدارانی شاری دێڵوڕان.

۳ـ ناچار کردن بە دروست کردنی ئەکاونتی ئینستاگرام بە ناوی خۆیەوە و بڵاو کردنەوەی وەسێتنامەی کوژراونی حکومەت  شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق.

 

 

 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.