له‌راگه‌یاندراوێكدالیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و بریارده‌ر و ئه‌ندامانى لێژنه ، تاووتوێی ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنەکە كرابوون
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر ئەندامان باسیان لە ھەندێک کێشەو کەموکوڕیی شێوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییه‌كان کرد کە خەلکی ئەو ناوچانە ئەو گلەیى و سكاڵایانه‌یان بەئەندامانی لیژنەکە گەیاندبوو و دوایان کردبوو كه ئەوان لە جیاتی کرێکارانی بیانی لەو شوێنانە ئیش بکەن بەتایبەت ئەو ناوچانەی کەبیره نەوتیان تێدایە.
له‌كۆتایدا لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت لێژنە پێشنیازی چەند بابەت و پرسی گرێدراوی بە ژیانی خەڵک و چونیەتیی رێکخستنیان باسکرد و بڕیاردرا له كۆبوونه‌وه‌كانی داھاتوودا بە تێروتەسەلى قسەیان لە سەر بكه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.