Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 06:53

خشته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ راگه‌یاندرا و پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ستپێکه‌

مووچه‌ى مانگی 6
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند  ، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 5 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 6 ى  وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2019 ، مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم راشیگه‌یاند رۆژى دووشه‌ممه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى پشووی فه‌رمیه‌ به‌بۆنه‌ى 10 موحه‌ره‌مه‌وه‌ مووچه‌ى هیچ شوێنێك دابه‌شناكرێت 

وتیشى بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌ 10 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى پەروەردە دابه‌شده‌كرێت 


له‌ 18 تاوه‌كو 25 هه‌ر مانگێك به‌غدا بری 453 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ، بره‌پاره‌كه‌ى دیكه‌ له‌داهاتی ناوخۆ دابین ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان 


ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.