Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 05:56

جێگرى سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێشوازی له‌هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی کرد

له‌ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 3 ى 9 ى 2019 ،  هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رۆكی ئینستیوتى كه‌له‌پووری كورد و ره‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین كرد


راشیده‌گه‌یه‌نن ،  له‌دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لوقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و پێشه‌وا تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و راوێژكاری لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یبوون،به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌رۆلى هه‌ردوو ده‌زگاكه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ كه‌لتوور و كه‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگ و وشه‌ی كوردى كرد و رایگه‌یاند: "ده‌زگاكانتان دوو ده‌زگای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ین و كاریگه‌ریی گه‌روه‌یان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌رشیفكردنى هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردى و نه‌ته‌وه‌ییدا و پشتیوانیی ته‌واوی په‌رله‌مانیشى له‌چوارچێوه‌ی یاسا بۆ ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌و داموده‌زگایانه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردو كوردستانیان ده‌كه‌ن ده‌ربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.