دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت (Prospect)، پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار، زانای كورد له بواری بیركاری، به یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
گۆڤاری پرۆسپێكت، ساڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان، 50 بیرمه‌ند ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه، كۆچه‌ر بیركاری له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و 50 بیرمه‌نده كاریگه‌ره‌ی جیهان داناوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی ئه‌نته‌رنێتی كردووه و له كۆتاییدا ئه‌م بیركاره كورده وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م ده‌رچووه و ناسناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
گۆڤارەکە ئەو بیرمەندە خەڵکیی لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی هەڵیدەبژێرن. بۆ ئەمساڵیش، کۆچەر بیرکار توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی ناسناوی یەکەمین بیرمەندی جیهان.
كۆچه‌ر بیركار، له ساڵی 2018، به‌رزترین خه‌ڵاتی له بواری بیركاریدا پێ به‌خشرا، ئەویش خه‌ڵاتی "فیڵدز"بوو، دواتریش دکتۆرای شانازی لەلایەن زانکۆی سەلاحەددینەوە پێبەخشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.