وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەنزیكترین ماوەدا، پێداچوونەوەیەكی گشتگیر بە ڕێژەو ناوی كەمئەندابووەكانی سەنگەردا بكرێت و سەرلەنوێ ڕێكبخرێنەوە.
لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووه، ئه‌مڕۆ 3/9/2019 له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌رو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی زیندوو، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌وردی گوێی له داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر گرت و له كێشه‌و گرفته‌كانیانی كۆڵییه‌وه، هاوكات هه‌ردوو كۆمه‌ڵه، له‌رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه چه‌ند خاڵێكیان وه‌ك پێشنیاز خسته به‌رده‌م وه‌زیری پێشمه‌رگه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوای كرد له نزیكترین ماوه، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر به رێژه‌و ناوی كه‌مئه‌ندابووه‌كان بكرێ و سه‌رله‌نوێ رێكبخرێنه‌وه.
گوتیشی: دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكتان بۆ ده‌ده‌ین و چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانتان ده‌كه‌ین، هاوكات ناهێڵین سته‌متان لێبكرێ و ده‌بێ هه‌ر یه‌ك له ئێوه به مافی ته‌واوه‌تی خۆی بگات.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌مئه‌ندابووانی سه‌نگه‌ر، ستایشی هه‌ڵوێستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان كرد و راشیانگه‌یاند: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه كۆتایی پێدێت و ده‌خرێته به‌رده‌م به‌ڕێزیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.