له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له ده‌ڤه‌ری بارزان، پارچه‌یه‌كی دیكه له ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه .
ماوه‌ی پێنج ساڵه تیمێكی كامبریجی بریتانی كاری گه‌ڕان و كنه و پشكنین له ئه‌شكه‌وتی مێژوویی شانه‌ده‌ر ده‌كات كه شوێنی ژیانی مرۆڤه‌كانی نیانده‌رتاڵ بووه .
ساڵی رابردووی ئێسكی سه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته دۆزرایه‌وه .
ئه‌مساڵیش هه‌مان تیم به‌رده‌وام بوو له كاری كنه و پشكنین و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه .
به گوته‌ی شاره‌زایان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه‌ی په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی مێژویی و شوێنه‌راییه و به هۆیه‌وه ده‌كرێت داتای نوێ له‌باره‌ی مێژووی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بخرێته ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.