Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 04:49

له‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر نارنجۆکێک که‌ به‌ ده‌رگای‌ ماڵی‌ هاوڵاتییه‌ک هه‌ڵواسرابوو پوچه‌ڵ کرایه‌وه‌

‌ پۆلیس: په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین  بلاوی كرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 10:40 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردوو هێزه‌كانیان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بونی نارنجۆكێك كه‌ به‌ ده‌رگای ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسرابوو به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی.

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیده‌گه‌ێنێت ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه‌) به‌ هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و توانیان پێش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

 پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت ، پاش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ كراوه‌، دوابه‌دوایی رووداوه‌كه‌ش خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سكاڵای یاسایی تۆمار كرد.

 له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت كه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.