لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌ى دارایی و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهلهكۆبوونهكهیهكدا به‌ئاماده‌بوونى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه پرسی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له دادگای فیدرالیی عێراق له‌سه‌ر یاسای ئیتیحادی "الاداره المالیه العراقیه" بۆ ساڵی 2019 تاووتوێ كرا و دوای گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌باریه‌وه
راشیدهگهیهنن ، بڕیاردرا داوا له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى كه له یاساكه‌دا هاتوون و تیایدا پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراون سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ى (121)ى ده‌ستوورى عێراق داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (1)ى ساڵی 2005 كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و به‌رگرى له مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان ده‌كات له دادگاى فیدرالی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به رۆلى دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كرا‌و له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌كه به‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه گه‌یشت:
یه‌كه‌م: رۆلی دیوانی چاودێریی دارایی به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 9ى ساڵی 2008 كارا بكرێته‌وه و تێیدا ته‌واوى داموده‌زگاكانى هه‌رێم كه ده‌چنه ژێربارى چاودێریی داراییه‌وه ده‌رگایان واڵا بێ.
دووه‌م: پۆستی سه‌رۆكی دیوان كه له 10/5/2018 ه‌وه ماوه‌ی یاسایی كۆتایی هاتووه هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌و جێگرى سه‌رۆكی دیوانیش كه تاكو ئێستا دانه‌نراوه و به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه پڕ بكرێته‌وه.
سێیه‌م: هه‌رچی زووه په‌له بكرێ له كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی له پارێزگاكانی (دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) كه تا ئێستا له‌و دوو پارێزگایه نییه، هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانى كه دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌یه رێكبخرێ.
چواره‌م: داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌رجییانه‌ى له ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌یكات له كاراكردنه‌وه‌ى رۆلی دیوانی چاودێریی داراییدا بكرێ و دیوانی چاودێریی دارایی‌ش رۆلی خۆی له چاودێریكردنی داراییدا ببینێ.
پێنجه‌م: دا‌و له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین خه‌رجییه‌كانی دیوان دیاریبكرێ و به‌گوێره‌ی خه‌رجی بودجه‌یان بۆ سه‌رف بكرێ نه‌وه‌ك وه‌ك یارمه‌تى داواى خه‌رجى له وه‌زاره‌تی دارایی بكات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌ربه‌خۆیی دیوانه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.