Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 04:49

وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار: رێکاری یاسایی دژی زیادەرۆکان و تاوانباران دەگرینه‌ بەر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ لە چەند رۆژی رابردوو چەند حالەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لەبەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی رووداوە كە دوا حالەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی


راشیده‌گه‌یه‌نن ،  سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە. 

وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار ده‌شڵێت ،  لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان، هەروەها وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی مولكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.