له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه لەچەند ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق-ی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق 7 تۆمەتباریان بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، چوار لەتۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (456) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی (هـ، ص، أ) دەستی هەبووە لەناوزڕاندن‌و بێڕەوشتی کردن‌و بێزارکردنی ئافرەتان لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان‌و بۆتە هۆی دروستبونی کێشەی خێزانیی‌و کۆمەڵایەتی بۆ چەندین ئافرەت.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، 3 تۆمەتباری دیکە بەپێی ماددەکانی (413، 444، 229) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون.
له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.