لەمەودوا ھاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كه‌مو كوڕیه‌ك له ئەفسەر و کارمەندان و فەرمانبەرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەتوانن بە ڕێگەی لینکێکی تایبەت، سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.
بە پێی هه‌واڵێكی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئاڕاستەی هاووڵاتیان كراوه ، له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كه‌مو كوڕیه‌ك له ئەفسەر و کارمەندان و فەرمانبەرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەتوانن بە ڕێگەی لینکێکی تایبەت، سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.
هه‌ربه گوێره‌ی ناوه‌رۆكی فۆرمه‌كه چه‌ندین رێكار خراوه‌ته به‌ر كه هاووڵاتیان به راست و دروستی و متمانه‌پیكردنه‌وه ده‌توانن ئەو سكاڵا‌و گلەیی و ڕەخنانە بگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست و پاشان لێكۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و بریاری پێویستی له‌باره‌یانه‌وه ده‌دریت
به كلیككردنی ئه‌و به‌شه، له چه‌ند خانه‌یه‌ك پێكهاتوه: ناوی سكاڵاكه‌ر و ژماره‌ی مۆبایل، كه ئه‌مه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵاكه تۆمار ده‌كات ده‌توانێت ناو و ژماره‌ی خۆی نه‌نوسێت.
بۆ سكاڵا تۆماركردن ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.