سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: پەرلەمانی كوردستان لەدادگای فیدراڵی، سكاڵا لە دژی بەندێكی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تۆمار دەكات.
كاتژمێر 10ى بهیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییهکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سهرۆكی لیژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و ژمارهیهك له ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه پێشوازیی کرد لە سهردار سهباح ھهرکی پارێزەر و شارەزا لە بواری یاسایی و دەستووری.
مهبهست له دیدارهكه ڕاسپاردنی سهردار سهباح ھهرکی پارێزەرو شارەزا لەبواری یاسایی و دەستووری بوو بۆئەوەی لە دادگای فیدرالیێ عێراق تانە لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدات کە لەم دواییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەموارکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک خال و بەندی تێدایە کە بەزەرەری کوردانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دهشكێتەوە، بەتایبەتی لە ھەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا کەبەپێى ئەم یاسایە بێت کوردانی ئەو ناوچانە کەئێستا ئاوارەن ناتوانن بەشداری له ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی خویان بكهن.
بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، ئاوارەكان دەبێتە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و لەوێ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن.
جوان رۆژبەیانی گوتیشی: بەشێكی هاووڵاتیانی كورد لە كەركووك و مووسڵ ئاوارەن و ناوچەكانیان لە رەوشێكی ناهەمواردایە و ناتوانن بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە و بەو پێیە بێت مافی دەنگدانیان دەفەوتێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.