لە چوارچێوەى ریفۆرم و پلانەکان بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکارى بۆ کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و کرێى خوێندنى پارالێل دەکات.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان راگەیاند" لە چوارچێوەى ریفۆرم و پلانەکان بەمەبەستى پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئامادەکارى دەکات بۆ کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆکاندا".
وتیشى" بۆ ئەمەش چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکى نزیکدا وردەکارى و هەوڵەکانى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ راى گشتى بخرێتەڕوو".
عەباس ئەکرەم ئاماژە بەوە دەکات، کرێی خوێندن کاریگەریی لەسەر کوالیتی خوێندن ناکات و ئامانجیش لەم هەوڵەى وەزارەت رەچاوکردنى بارودۆخى دارایى خەڵکى کوردستان و رەخساندنى دەرفەتى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانى هەرێمى كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.